دادگای کەرکوک
Plus4
berî 1 saet

سزایەکی تر بۆ جوتیارە کوردەکە دەرچوو

 
دوای دۆسییەی ملپێچەکە کە سەربازێکی سوپای عێراق سکاڵاکەی لەسەر جوتیارەکە تۆمارکردبوو، لەدۆسییەی دووەمیشدا دۆسییەکە لەبەرژەوەندی وەزارەتی بەرگری یەکلابوەوە.

دادوەری دادگای کەتن بڕیاریدا بەسزادانی ( محەمەد ئەمین ) بە پێبژاردن بەبڕی یەک ملیۆن دینار.

ئەمڕۆ ئەمە دووەم سزایە بۆ جوتیارەکەی سەرگەڕان دەرەچێت، لەدۆسییەی یەکەمیشدا هەمان بڕیاربوو کە پێبژاردنە بە بڕی یەک ملیۆن دینار و لەئەگەری پابەند نەبون بە پێدانیشی ئەوە دەگۆڕێت بۆ چوار مانگ زیندانی.

لەهەردوو دۆسییەکەشدا، دادوەر لایەنی دووەمی سەرپشک کرد لەدوای تەواوبونی ماوەی یاسایی.. لەدادگای مەدەنی سکاڵا لەدژی جوتیارە کوردەکە بکەن بۆ قەرەبوکردنەوەی مادی.