نەزار
Py
berî 1 saet

سەرۆک کۆمار: پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستورییەو چەک دانانێت


نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە هەشتەمین کۆنگرەی ( حوار بەغداد ) رایگەیاند: پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستووریە و رۆڵی خۆی لەهەرێمی کوردستان دەگێڕێت، پرسی چەک دانان نایگرێتەوە و لایەنیش نییە تێیدا.

وتیشی، دەستوور پابەندمان دەکات بە کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و مەرجەعیەتیش هەمان داوای هەیە.

رەتشیکردەوە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای دواخستنی پڕۆسەکەی کردبێت و وتی:" هیچ بەرپرسێکی ئێرانی ئەو داوایەی نەکردووەو وتویانە ئەو پرسێکی ناوخۆیی خۆتانە."

 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە گروپە چەکدارەکان لەشەڕی د١١عشدا جەنگاون و قوربانیان داوە، ئێستا داوایان لێدەکەین چەک رادەست بکەن و تێکەڵ هێزە ئەمنییەکان بن.