علي الزيدي
Plus4
berî 59 deqîqe

زەیدی: نییەتمان نییە روبەڕوی گروپە چەکدارەکان ببینەوە


عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هیچ نیەتێک یاخود ئەگەرێک بۆ روبەڕوبونەوەی سەربازی نییەو رێگاش نادرین دوژمنانی عێراق هیچ هەلێک بقۆزنەوە.

وتیشی؛ هەموو هێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و میکانیزمی رادەستکردنیشی بۆ دەدۆزینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بونی چەک لەدەرەوەی دەوڵەت ژینگەیەکی دروست کردووە بۆ راوەدونانی وەبەرهێنان و لەبەرژەوەندی عێراقیش نییە.