Plus4
berî 3 saet
🔻مووچەی زیاتر لە 16 هەزار مردوو رانەگیراوە"
دەستەی دەستپاكی عیراق وردبینی بۆ دەستەی گشتی خانەنشینی دەكات و دەڵێت، لە چوارچێوەی وردبنییەكانیاندا دەركەوتووە زیاتر لە 16 هەزار خانەنشین لە دوای مردنیان موچەكانیان رانەگیراوە.
دەستەکە دەڵێت لەسەر رێنمایی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بە ئامانجی رێگریكردن لە گەندەڵی و بەهەدەردانی موڵك و ماڵی گشتی، بەدواداچوون و وردبینیان بۆ دەستەی گشتی خانەنشینی دەستپێكردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕو، لە چوارچێوەی وردبنییەكانیان دەركەوتووە، 16 هەزار و 384 خانەنشین دوای مردنیان موچەكانیان رانەگیراوە، بەڕێوەبەری ژمارەیەك فەرمانگەی خانەنشینیش لە پارێزگاكان ناوی ساختە و وەهمیان بۆ لیستی خانەنشینان زیادكردووە.
هەروەها بەراوردکردنی زانیارییەکان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە کە 16384 کەسی مردوو مووچەی خانەنشینییان بۆ خەرج کراوە.
لە پارێزگای ئەنباریش بەتەنیا 19321 ناوی خانەنشین راگیراون کە زانیارییەکانیان ناڕاست بووە و بووەتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی.
لە پارێزگای نەینەواش لیژنەکان خەریکی وردبینیکردنی ناوی 102867 خانەنشینی شەهیدان و قوربانیانی تێرۆرن..




