بامرني
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 57 deqîqe

ئەمڕۆ دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند؛ لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرخەوە سزای شەش ساڵ زیندانی بەشێوەی ( غیابی ) بۆ "سەربەست بامەرنی" بریکاری پێشوتری وەزارەتی رۆشنبیری دەرچووە بە تاوانی زیان گەیاندن بە سەروەت و سامانی وەڵات، لەکاتێکدا ناوبراو دوو ساڵە کۆچی دوایی کردووە.

 

لەبەیاننامەکەی دەستپاکیدا هاتووە کە ساڵی 2014 ناوبراو گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دانیمارکی کردووە و سەرپێچی یاسایی تێدایە.

 

دەشڵێت: دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ تاوانباری هەڵاتوو دەرکردووە.

 

سەربەست حەسەن بامەرنی، لەرۆژی 26ی تەموزی 2024 لەوەڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.

 

بەپێی یاسایی عێراقی، هەر تۆمەتبارێک کۆچی دوایی بکات، سزای لەسەر نامێنێت جگە لەقەرەبوو و پێبژاردنە مادییەکان کە دەبێت خێزانەکەی بیداتەوە.