Plus4
berî 1 saet
ڕاگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە
ئەمشەو نزیکەی کاتژمێر (١٠) ئاگادارکراین بەبوونی رووداوێکی تەقەکردن لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود (شەقامی شەست مەتری) بەهۆیەوە هاوڵاتیەک بەناوی (چۆمان عوسمان حسین) لەدایکبووی (١٩٨١) گیانی لەدەستداوە، دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر دەست کراوە بەکاری لێکۆڵینەوەو پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوەو لەئێستادا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ئەم ڕووداوە دەرچووە بەپێی مادەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی، هەروەها گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا بەردەوامە بەمەبەستی دەستگیرکردنیان و رادەست کردنیان بەیاسا..
لێرەوە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کەهیچ تۆمەتبارێک لە دادگاو لێپرسینەوەی یاسایی ڕزگاری نابێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی




