Plus4
berî 1 saet
🔻پەروەردەی کەرکوک مەرج بۆ جلوبەرگی مامۆستایان دادەنێت..
پەروەردەی کەرکوک جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندبوونی مامۆستایان (پیاوان و ژنان) بە پۆشینی ئەو جۆرە جلوبەرگ و شێوازی دەرکەوتنەی کە لەگەڵ پیرۆزیی پیشەی پەروەردە و فێرکردندا دەگونجێت؛
پەروەردەی کەرکوک ئەمڕۆ نوسراوێکی لەوبارەیەوە دەرکردووەو بڕیاری داوە بە ڕێنماییکردنی سەرجەم ستافەکانی کایەی پەروەردە و فێرکردن و مامۆستایان، کە جلوبەرگێک بپۆشن هاوتا و گونجاو بێت لەگەڵ پیشەی پەروەردەدا، بەو پێیەی ئەوان هەڵگری پەیامێکی پیرۆزی پەروەردەیین، وە بە تەواوی دووربکەونەوە لە هەر شێوازێکی دەرکەوتن کە لەگەڵ کاری پەروەردەییدا نەگونجێت..




