دەستگیرکردنی زێڕ
plus4
berî 2 saet

🔻 ٢٠ ملیۆن دۆلارو ٦٠ کیلۆ زێڕی دیکەی جومەیلی لەهەرێمی کوردستان دەستی بەسەرداگیرا

 

🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق:

لەدۆسییەی عەدنان جومەیلیدا دەستمانگرتووە بەسەر ٢٠ ملیۆن دۆلار و ٦٠ کیلۆ زێڕدا.

دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی ناوەندیی رونیکردوەتەوە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا توانیویانە دەستبگرن بەسەر ٢٠ ملیۆن دۆلارو ٣٤٠ هەزار دۆلار و ٢٠٠ ملیۆن دینار عێراقیدا.

هەروەک 60 کیلۆ زێڕیان گەڕاندوەتەوەو دەستیان بەسەر 7 ئۆتۆمبێلیشدا گرتووە.

راشیگەیاندووە کە هەموو ئەو پارەو زێڕانە پەیوەندی بە دۆسییەی عەدنان جومەیلی بریکاری وەزارەتی نەوت و تێوەگلاوانی دیکەی هەمان دۆسییەوە هەیە.