Plus4
berî 3 saet
پارتی لەکەرکوک داوایەک لەیەکێتی دەکات.. بزانە چۆن وەڵام دراونەتەوە
بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک داوایان لەیەکێتی کردووە بۆ سبەی 16 ی ئاب، هۆڵی سەنتەری رۆشنبیریان پێبدرێت و یەکێتیش لاری نەبوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیارییەکەی بۆ plus4 پشتراستکردەوە وتی: پەیوەندیان بە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووە، ئەویش پێی وتوون (سەنتەر، سەنتەری خۆتانە) لەخزمەتاندایە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دواتر پارتی سوپاسی هەڵوێستی ئاسۆ مامەندو یەکێتیان کردووە.. ئاهەنگەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە تەنها لەبارەگای لقی کەرکوکی ئەو حزبە پێشوازی لە میوانەکان دەکەن.
ئەم هەڵوێستەی یەکێتی و ئاسۆ مامەند نوێ نییە، پێشتریش سەنتەرەکەیان لەکەرکوک خستە خزمەت بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکە.
چاودێرانی سیاسیش ئەم هەڵوێستانەی یەکێتی بەرانبەر حزبە کوردستانییەکان لەکەرکوک بەرزدەنرخێنن کە لەئەنجامدا دەبێتە مایەی بەهێزبونی پەیوەندییەکانیان و تەبایی نێو ماڵی کورد لەبەرانبەر ئاڵەنگارییەکان کە روبەروی خەڵکی شارەکە دەبێتەوە.



