Plus4
berî 1 saet
🔻مام ئازاد؛ ژیان هاڕی و بێ بەزەیی پایتەختیش کۆتایی پێیهێنا
کوردە بێ کەسەکەی بەغدا لەنێوان ژورە تەنهاکەیدا و نەخۆشخانەیەکی بێ ویژدانی پایتەختدا، بەبێ دەنگی سەر دەنێتەوە.
( ئازاد عەلی عەبدوڵا ) ناوی هاوڵاتییەکە بوە، ئەو بە رەچەڵەک خەڵکی شاری رانیە بوە، بەتەنها لەبەغدا ژیاوە.
مام ئازاد؛ لەژورێکدا بەرانبەر نەخۆشخانەی کەرامە ژیاوە، لە کورسییەکەی زیاتر هیچ هاوڕێیەکی دیکەی نەبوە.
دەوترێت رۆژی پێنجشەممە 13ی ئابی 2026؛ دۆخی تەندروستی تێکچوەو براوەتە نەخۆشخانەکە بەڵام بۆ کاتژمێر 11 خستویانەتە دەرەوە و لەبەردەم تینی خۆری نیوەڕۆ بەجێهێڵدراوە تاوەکو کاتژمێر 8ی شەو بەرێکەوت دەبینن گیانی لەدەستداوە.




