تانكەری نەوت
Plus4
berî 52 deqîqe

🔻هەناردەی مانگی تەممووزی ڕابردوو نزیکەی ٤٩ ملیۆن بەرمیل بووە


باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند؛ لە سەرەتای ئەم مانگەوە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوت گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا قەبارەی هەناردەی مانگی تەممووزی ڕابردوو نزیکەی ٤٩ ملیۆن بەرمیل بووە،
وەزیری نەوت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە ئاماژەی بەوە کرد؛ ستافەکانی وەزارەت لە کۆمپانیاکانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، نەوتی بەسرە و کۆمپانیاکانی دیکە، بە هەوڵێکی بێوچانەوە سەرقاڵی زیادکردنی قەبارەی هەناردەین،

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە؛ لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان واژۆ کردووە بە مەبەستی ڕاکێشانی بۆرییەکی نەوت لە بەسرەوە بۆ فیشخابوور،

جەختیشی کردەوە؛ پڕۆژەکە لقێکی تری لێ دەبێتەوە کە لە حەدیسەوە بۆ بانیاس درێژ دەبێتەوە بۆ دابینکردنی نەوتی پاڵاوگەکان و زیادکردنی هەناردە لە ڕێگەی هێڵەکانی جیهان و بانیاسەوە، کە پڕۆژەکە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە پەکخرابوو..