berî 1 saet
محەممەد ناجی محەممەد، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی رێكخراوی بەدر، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، ئەو زمانەی كە باس لە بەكارهێنانی هێز دەكات بەرانبەر بە دانانی چەكی گروپە چەكدارەكان، ئەگەر راست بێت، بەزاندنێكی گەورەی سنوورەكانە، وتیشی بەرەی مقاوەمە جێگرەوەی دەوڵەت نییە و دەوڵەتیش ركابەری بەرەی مقاوەمە نییە.
وتیشی، ئەوان رێگە بە سەرۆك وەزیران و هیچ كەسێكی تر نادەن بگەنە ئەو ئاستە لە مامەڵەكردن لەگەڵ براكانیان لە بەرگریدا، چونكە ئەمە دەرگا بۆ فیتنەی ناوخۆیی دەكاتەوە كە بە پلەی یەكەم ئەمریكا و ئیسرائیل لێی سوودمەند دەبن.
سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بەدر جەختی كردەوە، حكومەتی سەرۆك وەزیران عەلی زەیدی كەوتووەتە ژێر كاریگەریی فشارەكانی ئەمریكا و زۆر بە پەلە بەرەو جێبەجێكردنی مەرجی واشنتۆن رۆیشتووە.
هەروەها محەممەد سێ مەرجی سەرەكی بۆ پرسی كۆكردنەوەی چەك دیاری كرد لەوانە كشاندنەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئەمریكا و نەمانی مەترسییە ستراتیژییەكان لەسەر عیراق و بونیادنانی تەواوەتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، بەتایبەت لە بواری بەرگریی ئاسمانیدا




