ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
لەسنوری نێوان هەردوو قەزای داقوق و خورماتوو ئاڵوگۆڕ بە هێزە سەربازییەكان دەكرێت، ئەو هێزەی لەوێ جێگیربون دەگوازرێنەوەو هێزێكی تر دەچێتە شوێنەكەیان.
بەپێی زانیارییەكانی پڵەس فۆڕ، لیوای 88ی مغاویر سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی دیجلە لەگوندی كولی تەپەی نێوان هەردوو قەزای داقوق و خورماتوو، جوڵەیان كرد بەرەو پارێزگای سەماوە.
لیوای 40 كە لەسنوری حەویجەو زاب بوو، كەلوپەلیان پێچاوەتەوەو جوڵەیان پێكراوە، تاوەكو جێی لیوای 88 لەو سنورە پڕ بكەنەوە.
ئێستا بەهۆی ئەو جموجۆڵەی باسمكردن، لەسۆشیال میدیا هەندێ لایەن كردویانە هەرا، بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە سوپای عێراق دەكشێتەوەو پێشمەرگە جێیان پڕ دەكاتەوە كە پێشتریش وەك پڵەس فۆڕ ئەو زانیاریانەمان رەتكردووەتەوە.
لەم ساتانەدا لیوای قوات خاصە (یەحیا رەسول ) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری بەپەلە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، رەتیكردەوە هیچ هێزێكی سوپای عێراق لەو سنورانە بكشێتەوەو رایگەیاند: ئەوەی رودەدات دووبارە بڵاوەپێكردنەوەی هێزە سەربازییەكانە، بەهێزكردنی هەندێ ناوچەیە بەهێزی زیاتر كە لەچوارچێوەی پلان و رێوشوێنە سەربازییەكاندایە.




