Plus4
berî 1 saet
وەزارەتی ناوخۆ: دەرچوانی ئامادەیی بەڵگەنامەکانتان ئامادەبکەن
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند؛ دەرگای پێشکەشکردن بۆ خولی 73ی کۆلێژی پۆلیسی یەک لەبەغدا و دوو لەبەسڕە دەکرێتەوە.
دەشڵێت: رۆژی پێنجشەممە 13ی ئابی 2026 فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەردەست دەبێت و لەماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ (Moi.gov.iq) بڵاودەکرێتەوە.
داوا دەکات دەرچوانی ئامادەیی ( زانستی، وێژەیی، پیشەسازی و بازرگانی ) بەڵگەنامەو بڕوانامەکانیان ئامادە بکەن و ئەگەر مەرجەکانیان تێدابوو کە دواتر بڵاودەکرێنەوە پێشکەش بکەن.




