Plus4
berî 1 saet
لە چەسپاندنی شەفافییەتدا ستایشی رێبوار تەها دەکرێت
دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سوپاس و پێزانین ئاراستەی ڕێبوار تەها کرد، لە پای هەماهەنگیی بەردەوام و وەڵامدانەوەی خێرای بۆ نووسراوەکانی دەستەکە.
لە نووسراوەکەدا، دەستەکە ستایشی هەوڵە دڵسۆزانەکانی ڕێبوار تەها دەکات لە دابینکردنی زانیاری و داتای وردی دارایی و کارگێڕی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان، کە ئەوەش هاوکارێکی کاریگەر بووە لە سەرکەوتنی کارەکانی دەستەکەدا.
دەستەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هەماهەنگییە ڕەنگدانەوەی خەمخۆرییە بۆ بەرژەوەندیی گشتی، و هیوای خواست ئەم هاوکارییە بەردەوام بێت بە مەبەستی پێشخستنی ئیشوکاری حکومی و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و حوکمڕانی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.




