plus4
berî 1 saet
شانشینی سعودیە ئامادەیە قەرەبووی کوژراو وبریندارانی حەشدی شەعبی کاتەوە .
پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو هێرش کرایە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە ، تاوانبارکردنی گروپە چەکدارەکانی عێراق و هەڕەشەی تۆڵەسەمدمەوەی کرد ،
رۆژێک پاش تر لەوەڵامدا هێزە ئاسمانیەکانی ئەو وڵاتە بە هاوکاری هێزی ئاسمانی ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە کەرکوک و موسڵ و سەلاحەدین و چەند پارێزگایەکی باشوور عێراق لە ئەنجامدا ژمارەیەک کوژران و بریندار بوون .
لە وەڵامدا گروپە چەکدارەکان لە بەیانامەیەکدا بێ ئاگایی خۆیان دەربڕی لە هێرشەکانی سەر سعودیەو هەڕەشەی تۆڵەسەندنەویان لەو وڵاتە کرد ،پاش ئەوەی چەکدارە حوسیەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ ، بەرپرسانی سعودیە راستەوخۆ خالد بن عەلی حمێدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گشتی لەشانشینی سعودیا بەسەرۆكایەتی وەفدێك ناردە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ کۆبونەوەو گتوگۆ کردن بۆ چارەسی کێشەکان و رێگرتن لە زیاد بونی گرژیو ئاڵۆزییەکان .
بە گوێرەی هەواڵەکان وەفدەکەی سعودیە جارێکی تر بانگێشتنامەی داوەتە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەردانی کردنی سعودیەو کۆبونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی پاش ئەوەی سەردانی کردنی ناوبراو هەڵوەشێنرایەوە بە هۆی ئەو دەستدرێژیەی سعودیە بۆ سەر خاکی عێراق ، هەروەها وەفدەکەی سعودیە ئامادەییان دەربڕیوە بە قەرەبوکردنەوەی زەررمەندانی حەشدی شەعبی .
لەوەڵامدا ئەکرەم کەعبی ئەمینداری بزوتنەوی نوجەبا رایگەیان وەڵامی موشەک بە موشەک دەدرێتەوە نەک قەرەبوکردنەوە مادی .




