plus4
berî 1 saet
لە سنوری کەرکوک تەقینەوە رویدا و فەرماندەیەک بریندارە
لەچەمی رۆخانە ( وادی الشاي ) سنوری قەزای داقوق ( باشوری کەرکوک ) بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بەکاروانێکی سەربازیدا (سێ) کەس بریندار بونە.
یاریدەدەری فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 44ی فیرقەی 11 لەنێو بریندارەکاندایە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هێزەکە دەرچوون بۆ کێوماڵکردنی ئەو ناوچەیەی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 10ی ئابی 2026 لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە 8 جار بۆردوومان کرا.




