berî 1 saet
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە هێرشە ئاسمانیەکانی ئێران لە ڕێی موشەک و درۆنییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەی گەشەسەندنی توانای ئێرانی خستوەتە روو.
راشیگەیاند هێرشەکانی ئێران لە سەرەتای جەنگەوە، زیانی نزیکەی ١٣ ملیار دۆلاری لە ئەمریکا داوە، ئاماژەی بەوەشکردوە 42 فرۆکەی جەنگی ئەمریکا بەهۆی هێرشەکانەوە تێکشکێندراون.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە هەشت وڵاتی ناوچەکە لایکەم زیانی بە ٢٠ شوێن گەیاندوە و زیاتر لە ٤٠ فڕۆکەی ئەمریکیش تێکشکێندراون.
رۆژنامەکە زیانە مادییەکانی ئەمریکا لە جەنگەکەدا بە ١٣ ملیار دۆلار خەمڵاندوە و دەڵێت؛ هێرشەکانی ئێران ئەوەیان دەرخستووە، کە واشنتۆن ئامادەکاری پێویستی نییە بۆ بەرگریپێکردن لە بنکە دەریاییەکان، ژێرخانە هەستیارەکان و ستافەکەی لە دەرەوەی وڵات.




