plus4
berî 1 saet
ساتع ناسیح نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوا رایگەیاند کێشەی سنورەکەیان بەرەو چارەسەر دەڕوات ودەستخۆشیی خۆیان ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەرپرسە حزبی و حکومییەکان کرد بۆ ئەو هەوڵ و پەرۆشییەی لە پێناو بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاری سنووری تۆپزاوە خستویانەتە گەڕ.
دەشڵێت گۆڕانکاری و هەنگاوێکی ئەرێنی بەرچاو لەکێشەی گوندەکەیان هاتۆتە کایەوەو لە بەرامبەر ئەو ڕووبەرە فراوانەی زەوی کە پێشتر لەسەر حیسابی مافی جووتیاران داوا دەکرا، لە ئێستادا سوپا تەنها داوای سنووردارکردنی بۆ ١٢ دونەم کردووە.
هەروەک لەسەر ڕاسپاردەی ئاسۆ مامەند، بە هاوڕێیەتیی پێکهاتەیەک لە لیژنەی هاوبەشی سوپا و دەستەی وەبەرهێنان، سەردانی مەیدانییان بۆ دەڤەری تۆپزاوە ئەنجام دا، بە مەبەستی نزیککردنەوەی ڕوانگەکان و لێکۆڵینەوەی ورد لە کێشەکە هەوڵەکانیش بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکە بەردەوامە.




