پنتاگۆن
plus4
berî 1 saet

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست  ئاشکرای کرد پێنتاگۆن لە رێگەی یاداشتێکی رەسمییەوە داوای لە کۆمپانیاکانی پیشەسازیی بەرگری کردووە بەرهەمهێنان و رادەستکردنی چەک و تەقەمەنییەکان خێرا بپەڕێنن.

 رۆژنامەکە راشیگەیاند ستیڤ فینبێرگ جێگری وەزیری بەرگری مۆڵەتی ٢١ رۆژ مۆڵەتی داوەتە کۆمپانیاکان بۆ پێشکەشکردنی پلانی خێراکردنی بەرهەمهێنانی چەکە ستراتیژییەکان، بەتایبەت مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی (پاتریۆت) و (ثاد)، جەختیشی کردووەتەوە کە پرۆسەی پەرەپێدانی چەند ساڵە ئیدی قبووڵکراو نییە.

ئەم هەنگاوەی پێنتاگۆن دوای ئەوە دێت رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە بەهۆی شەڕی ئێران و بەکارهێنا بەکارهێنانی هەزاران مووشەکی گرانبەها و داخرانی کۆگاکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا؛ بەجۆرێک پێنتاگۆن ناچار بووە سیستەمە بەرگرییەکان لە ئەورووپا و ئاسیاوە بگوازێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش نیگەرانیی لای بەرپرسانی واشنتۆن دروستکردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، جێبەجێکردنی ئەم پلانە رووبەڕووی کۆسپ بووەتەوە، چونکە پێویستی بە پەسەندکردنی بودجەیەکی بەرگریی1.15 تریلیۆن دۆلاری لەلایەن کۆنگرێسەوە هەیە کە بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پەکی کەوتووە.