berî 3 saet
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رێنمایی نوێ سەبارەت پێدانی مۆڵەتی جامڕەشکردنی ئۆتۆمبێل رایگەیاند : لەمەودوا تاکسی و بارهەڵگریش دەتوانن داواکاری مۆڵەتی جامڕەشکردن پێشکەش بکەن.
بەپێی ناوەڕۆکی ئەم رێنماییە تازەیە جگە لە رێژەکانی پێشوو لەمەودوا مۆڵەت دەدرێت بە ئوتومبێڵی جامڕەش بە رێژەی بە رێژەی سەروو 80.
هەر پێی رێنماییەکە هەموو هاووڵاتیان مافیان هەیە داوای مۆڵەتی جامڕەش بکەن وەکو ئوتومبێڵی تاکسی و بارهەڵگر و تەنانەت ئەو ئوتومبێلانەشی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن بەو مەرجەی ئوتومبێلەکە بەناوی خۆیانەوە تۆمارکرابێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.




