ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
خالد بن عەلی حمێدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گشتی لەشانشینی سعودیا بەسەرۆكایەتی وەفدێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەتەوە.
لەكۆبونەوەكەدا عەبدولئەمیر شمەری بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و حەمید شەتڕی سەرۆكی دەزگای موخابەراتی نیشتمانی ئامادە بونە.
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سعودیا، جارێكیتر بانگهێشتنامەی وەڵاتەكەی بۆ زەیدی نوێكردەوە كە سەردانی ریازی پایتەخت بكات.
بەپێی راگەیاندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەكۆبونەوەكەدا هەردوولا رێككەوتوون هەماهەنگی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان دەزگا ئەمنییەكانی هەردوو وەڵات بەردەوام بێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵوێستی حكومەتەكەی دوپاتكردوەتەوە كە رێگا نادەن خاكی عێراق ببێتە سەرچاوە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هیچ وەڵاتێك.




