ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
مقاوەمەی ئیسلامی عێراق كە گروپە چەكدارەكانی لەژێر چەتری خۆیدا كۆكردوەتەوە لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت: لەوەڵامی بانگەوازەكەی حاجی ( ئەبو حەسەن عامری) و هەڵوێستی شەرەفمەندانەی بەشێك لەسەركردە سیاسییەكان، بڕیاردرا بە دواخستنی ئەو وەڵامدانەوەیەی بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.
دەشڵێت: جەختدەكەینەوە كە خوێنی پاكی شەهیدان نەبوەو نابێتە كاڵایەك لەبازاڕی هاوكێشە سیاسییەكاندا، داوا لەوانە دەكەین كورسی لەئاست پاراستنی خوێن و سەروەریی پێشێلكراودا كوێری كردوون كە بەخۆیاندا بچنەوەو بگەڕێنەوە سەر رێگی راستی خۆیان.
مقاوەمەی ئیسلامی هۆشداری بە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دەدات لەناوچەكە كە خوێنی شەهیدان و بریندارەكانیان، سوتەمەنی خۆڕاگریانە، جەختیش دەكاتەوە كە سەروەری بە بەیاننامەی شەرمنانە ناگەڕێتەوە، بەڵكو بە مشتی ئەو وەفادارانە وەردەگیرێتەوە كە سازش لەسەر پیرۆزیی و كەڕامەتی خاك و شەهیدان ناكەن




