بۆتدومان
‏Plus4
berî 3 saet

لە ٦ ی ئابی ١٩٤٥ئەمریکا بە بۆمبی

 ئەتۆمی هێرشی کردە سەرهێرۆشیمای بۆردومانی کرد و دوای سێ رۆژی تر بە بۆمبێکی تر ناکازاکی کردە ئامانج، ئەمەش تاکە دوو حاڵەتە لە مێژوودا کە چەکی ئەتۆمی لە سەردەمی جەنگدا بەکارهاتبێت. ژاپۆن دوای ماوەیەکی کەم خۆی رادەست کرد و کۆتایی بە جەنگی جیهانی دووهەم هێنا.

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بە نهێنی لە بنکەی سەربازیی لۆس ئەلامۆسی ئەمریکا کاری لەسەرکرا، دواجار بۆمبە وێرانکەرەکە لە هاوینی ساڵی  ١٩٤٥ئامادەکرا.

پێکاتە جیاوازەکانی بۆمبەکە رەوانەی بنکەی سەربازیی تینیان کران و لەوێ کۆکرانەوە و دوو بۆمبی لێ دروستکرا.

یەکێکیان ناوی "کوڕە بچکۆلە"کەی لێنرا کە بۆمبێکی یۆرانیۆمی 4.5 تۆنی بوو. هێزی تەقینەوەکەی یەکسانبوو بە تەقینەوەی ١٥ هەزار تۆن TNT.

بۆمبەکە خڕایە سەر فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی-29 بە ناوی "ئینۆلا گەی"، لە کاتی خۆرهەڵاتندا لە 5ی ئاب بەرەو ژاپۆن بەڕێکەوت. دوو فڕۆکەی تری لەگەڵدا بوو، یەکێکیان بۆ وێنەگرتن و ئەوی دیکەیان بەرپڕسیار بوو لە پێوانی زانستییەکان.

شاری هێرۆشیما بەهۆی ئەوەی بنکەیەکی سەربازیی گەورەی تێدابوو، لە سەرووی لیستی ئامانجەکانی ئەمریکاوە بوو.

کاتێک فڕۆکە ئەمریکییەکان گەیشتن، ئاسمانی هێرۆشیما ساماڵ بوو. لە سەعات ٨:١٥خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆی ژاپۆن بۆمبەکە فرێدرایە خوارەوە.

بۆ ئەوەی کاریگەریی تەقینەوەکە زیاتر بێت، بۆمبەکە پێش ئەوەی بگاتە زەوی لە بەرزیی ٦٠٠ مەترەوە تەقێنرایەوە