ديلان غفور
Plus4
berî 1 saet

بەهەوڵی پەرلەمانتار دیلان غەفور 18 مەحاویلەی کارەبا بۆ کەرکوک تەرخان کرا 


پەرلەمانتار دیلان غەفور رایگەیاند،  سەردانی وەزیری کارەبای عێراقی کردووەو ڕەزامەندیی 18 محاویلەی کارەبای بۆ پارێزگای کەرکوک وەرگرتووە.

ئەو پەرلەمانتارە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوێتی ، ئەمڕۆ سەردانی  عەلی سەعدی وەزیری کارەبای عێراقی کردووە بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەکانی کارەباو پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی کارەبای کەرکوک.

دەشڵێت،  بە سوپاسەوە وەزیری کارەبا ڕەزامەندیی لەسەر چەند داوایەکیان دەربڕیوە بۆ دابینکردنی 18 محاویلەی کارەبا کە بەم شێوەیە دابەشدەکرێت،  4 مەحاویلە  بۆ گەڕەکی پەنجا عەلی و 4 محاویلەی دیکەش بۆ گەڕەکی کوردستان، هەروەها قەزای داقوق و ناحیەی لەیلان هەریەکەیان 5 محاویلە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو ، داوایان لە  وەزیری کارەبا کردوە کار بۆ  خێراکردنی کارکردن لە وێستگەکانی کارەبای خەفتەغار لە قەزای داقوق و ناحیەی لەیلان بکات، ئەویش لایەنی پەیوەندیداری ڕاسپارد بۆ ئەو مەبەستە.