plus4
berî 2 saet
🔻ئێستا.. بەڕێوەبەری هاتووچۆ و شئون ئازادکران
کەمێک پێش ئێستا دادوەری تایبەت بە دۆسییەکانی گەندەڵی لەدادگای کەرکوک بڕیاریدا بە ئازادکردنی "عەمید محەمەد ئیسماعیل" بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆ و "عەمید محەمەد عەتییە" بەڕێوەبەری ئەمنی ئەفراد ( شئون داخلی ) بە دەستەبەری دارایی ( کەفالة مالیة) .
ماوەی هەفتەیەکە لەسەر دۆسییەکی بەرتیل و ساختەکاری و دانپێدانانی چەند تۆمەتبارێک، ئەو دوو بەڕێوەبەرەو ژمارەیەک کارمەندو ئەفسەری تر دەستگیرکراون.




