Plus4
berî 1 saet
نەخۆشخانەی منداڵان و ژنانی گەڕەکی نەسڕ لەبارەی کەمبوونەوەی نەشتەرگەرییەکان هاتەدەنگ
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
نەخۆشخانەی منداڵان و ژنانی گەڕەکی نەسڕ ڕەتیکردەوە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەناکاویان راگرتبێت یاخود کەمکردبێتەوە.
دەشڵێت، ئەو حاڵەتانەی پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەبێت ئەنجامەدرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەو نەشتەرگەریانەی پێویست بەدواخستن دەکات ئەوە بەپێی رێکخستن و تواناکانیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
پێشوتر وابڵاوکرایەوە کە بەپێی ئەو رێنماییەی ئاڕاستەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی گەڕەکی نەسڕ کراوە ، ئەنجامدانی نەشتەرگەری زۆر کەم کراوەتەوەو رۆژانە لە دەوامی بەیانیاندا یەک نەشتەرگەری لە بەشی گشتی و یەک نەشتەرگەریش لە بەشی تایبەت دەکرێت.
هاوکات بۆ دەوامی ئێوارانیش بەپێی رێنمایەکە، نەشتەرگەری بەهیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێت تەنها زۆر زەرورو لە رێی لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنەوە نەبێت.
هۆکارەکەشی بە قەیرانی دارایی و کەمی پارەی بەردەست گەڕاندوەتەوە.




