Plus4
berî 1 saet
پارە نییە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک کەمکرایەوە
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
بەپێی رێنماییەک کە ئاڕاستەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی گەڕەکی نەسڕ کراوە ، ئەنجامدانی نەشتەرگەری زۆر کەم کراوەتەوەو رۆژانە لە دەوامی بەیانیاندا یەک نەشتەرگەری لە بەشی گشتی و یەک نەشتەرگەری لە بەشی تایبەت دەکرێت.
هاوکات بۆ دەوامی ئێوارانیش بەپێی رێنمایەکە، نەشتەرگەری بەهیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێت تەنها زۆر زەرورو لە رێی لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنەوە نەبێت.
هۆکارەکەشی بە قەیرانی دارایی و کەمی پارەی بەردەست گەڕاندوەتەوە.




