كركوك
Plus4
berî 1 saet

باندێکی دزیکردن لە ماڵان دەستگیرکران 


پۆلیسی کەرکوک باندێکی دزیکردنی ماڵانی لە ناحیەی تازە دەستگیرکرد.

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، ئەو باندە چۆڵبوونی ماڵەکان و سەرقاڵی دانیشتوانەکەی بە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن قۆستوەتەوەو دزیان لەچەند ماڵێکی ناحیەکە کردووە .

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد،  تەواوی دەروازە سەرەکییەکانی ناحیەکە داخران و  بازگەی کاتی لە کوچەو کۆڵانەکان دانراو توانیویانە ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن و دەستیش بەسەر پارەو ئاڵتونی دزراوەکاندا بگرن.