plus4
berî 1 saet
لەکەرکوک منداڵێکی تازە لەدایکبوو فرێدراوەو لەلایەن پۆلیسەوە هەڵگیراوەتەوە
ئێوارەی دوێنێ هێزێکی فەوجی دووی ئامادەی کەرکوک لەسنووری ناحیەی رەشاد و لەسەر شەقامی سەرەکی ، مناڵێکی تازە لەدایکبوو دەدۆزنەوە کە لەسەر شەقامەکان جێهێڵدرابوو و لەگەڵ خۆیاندا دەهێننە کەرکوک .
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئامادە بە plus4ی راگەیاند، دوای ئەوەی منداڵەکە دەگەیەنە کەرکوک، ئەمڕۆ بە نوسراوی فەرمی ڕادەستی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی گەڕەکی نەسڕ کراوە.




