plus4
berî 1 saet
هۆکاری رودانی بومەلەرزە چیە ،،
بومەلەرزە پێکهاتنەوەیەکی توندی ڕووی زەوی کە هەموو کەلێن و بۆشاییەکی نێوان خۆی پڕدەکات یان دادەخات. هۆیەکەشی جووڵانەوەیەکی خێرای توێکڵە بەردینە دەرەوەییەکەی خۆیەتی، بوومەلەرزە لە کاتی دەرپەڕینێکی لە ناکاوی وزە هەڵپەسێردراوی نێو ناخی زەوی ڕوو دەدات، کە هەمیشە لە شێوەی پاڵەپەستۆی گرژبوونەوە یا لێکڕاکێشانەوە لە بەردەکان دەست پێدەکات و ئەو وزەیەش بە هۆی شەپۆلە لەرزینەکانەوە دەگاتە ڕووی زەوی.
دکتۆر ئارام نامق پسپۆر جییۆفیایا دەڵیت تا ئێستا زانایان نەیانتوانیوە پێشبینی کات و شوێن و گوڕی بومەلەرزە بکەن ، بەڵام بەردەوام لە هەوڵدان کە بەرەوپێشجوون بەدی بێنن لەو بوارەدا .
دکتۆر ئارام راشگەیاند دەرهێنانی نەوت کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە تا بتوانین بومەلەرزە بۆ ئەو بابەتە بگەڕێنینەوە".
روودانی بوومەلەرزە لە رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی باشووری کوردستان ئاساییە و پەیوەندی بە جووڵەی پلێتەکانی ژێرزەوی هەیە کە لە قووڵایی 3 کیلۆمەتر یان قووڵتر روودەدەن."




