plus4
berî 1 saet
ئێستا لەکەرکوک کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی ( ساحە تەیەڕان )ی شاری کەرکوک، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لەجۆری سلفرادۆی رەنگ رەش لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا.
بەپێی زانیاری تایبەتی plus4 قوربانییەکە ناوی ( شوان خاڵس )ـــە، تەمەنی 43 ساڵ بوە، کوردەو نیشتەجێی گەڕەکی ساحە تەیەڕانە، خاوەن هەردوو (نانەواخانەو سەمونخانەی دیاکۆ و بەرەکە) بوە.




