کەرکوک
plus4
berî 1 saet

ئەمەیە کارەسات.. لە کەرکوک حساب بۆ شەهیدی هەرێم ناکرێت

 

سەیید خەلیل بەڕێوەبەری پێشوی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک بەplus4ی راگەیاند: لەرێگەی گەنجینەی کەرکوکەوە، کەسوکاری شەهیدان کە پێشتر لەژێر ناوی فەسڵکراوانی سیاسی لەدامەزراوەکانی حکومەتی عێراق دادەمەزرێن کەچی کەسوکاری شەهیدانی کورد رەتدەکرێتەوە.

وتیشی، لەراگەیەندراوێکی گەنجینەی کەرکوکدا 163 ناوی کورد بە چەند لیستێک رەتکراوەتەوەو نوسراوە ئەم ناوانە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە لەئەنجومەنی وەزیران رەتکراونەتەوەو شمولیان ناکات، چونکە شەهیدەکانیان لەهەرێم تۆمار کراون نەوەک عێراق.