ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 2 saet
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خانمە فەرمانبەرێک کە بەرپرسی بەشی کارپێکردن بوو لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک دەستگیرکرا، دەستەی دەستپاکی عێراق دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات.
دەستەکە لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەو بەرپرسە گێچەڵی بە سەردانیکەران و وەبەرهێنەران کردووە و لەبەرانبەر راییکردنی کارەکانیاندا داوای پارە کردبوو.
دەشڵێت: تیمەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک توانیان بۆسەی بۆ بنێنەوەو بە پارەکەوە دەستگیری بکەن کە بەرانبەر نوسراوێکی ( عدم تعرض ) وەری گرتبوو.




