دەستەی حەج
Plus4
berî 2 saet

🔻دەست بە گەڕاندنەوەی پارەی تۆمارکردنی قورعەی حەج کرا

 

دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند، دەستی بە گەڕاندنەوەی پارەی تۆمارکردنی ئەو هاووڵاتیانە کردووە کە بۆ قورعەی ئەلیکترۆنی حەج خۆیان تۆمار کردووە و پارەی تۆمارکردنیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی داوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پارەکان لە ڕێگەی دەروازەی “ئۆر” بۆ خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکانی حکومەت دەگەڕێندرێنەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی ئەلیکترۆنی کە خێرایی لە جێبەجێکردنی داواکارییەکان و پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی خاوەن داواکارییەکان دابین دەکات.

دەستەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە بە ڕێنمایی سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە، جێبەجێ کراوە..