Plus4
berî 1 saet
هەزاران گەنجی عێراق لە روسیا و ئۆکرانیا دژی یەک شەڕ دەکەن
قاسم عەبودی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاشکرایکرد نزیکەی 5 هەزار هاوڵاتیانی عێراقی لەئێستادا لەبەرەکانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەجەنگن .
وتیشی بەهۆی بڵاوبونەوەی بێکاری و هەژاری لەشارەکانی باشوری عێراق، دەیان نوسینگەی بێ مۆڵەت کرابونەوەو ئاسانکاریان بۆ گەنجان دەکرد تا سنور ببڕن و بگەن بە روسیا یاخود ئۆکرانیا.
ئەوەشی خستەڕوو، گەنجانەی دەچنە ئەو جەنگەوە بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە کە دوای یەک ساڵ خزمەتی سەربازی ناسنامەی روسی یاخود ئۆکرانیان پێ بدرێت، لەگەڵ بڕێک پارەی زۆر .
ئەوەشی ئاشکراکرد، سەدان گەنجی عێراقی لە جەنگی ئەو دوو وڵاتە کوژراون و لە ئێستادا تەرمی 200 گەنجی عێراق لە ڕوسیایە.




