بومةلةرزة
berî 3 saet

🔻دەستەی بومەلەرزەزانیی عێراق بۆ خەڵکی کەرکوک: مەترسن


دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی 31ی تەموزی 2026، بومەلەرزەیەکی نوێ بەگوڕی 3.9 پلەی رێختەر رویدا کە چەقی بومەلەرزەکە بەدوری 30 کیلۆمەتر رۆژهەڵاتی کەرکوک بوە. ( تەکییەی جەباری ).

لەو بارەیەوە عەلی عەبدولخالق بەڕێوەبەری بەشی بەمەلەرزەزانی وتی: رۆژی پێنجشەممەش دوو بومەلەرزەی تر لەکەرکوک تۆمارکراون کە سەرچاوەکانی بەهەمان شێوە 30 کیلۆمەتر رۆژهەڵاتی کەرکوک بوە و یەکێکیان گوڕەکەی 3.7 پلە بوە بەپێی پێوەری رێختەر.

داواشیکرد هاوڵاتیان نەترسن و دووبارە بونەوەشی بابەتێکی ئاساییە بەو پێیەی کەرکوک لەسەر هێڵی بومەلەرزەی زاکرۆسە.