دزةكاني داقوق
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 2 saet

شەوی رابردوو دوكانێكی زێڕەنگەر لەناوەندی قەزای داقوق شكێنراوە و یەك كیلۆ زێڕ دزراوە كە بەهاكەی 130 هەزار دۆلارە.

 

حاڵەتەكە دووبارە بونەوەی حاڵەتی شكاندنی دوكانێكی دیكەی زێڕەنگەرییە لەقەزاكە كە لەمانگی رەمەزاندا رویدا و بەهەمان شێوە كیلۆیەك زێڕ دزرا.

 

ئەمڕۆ دەزگا ئەمنییەكانی داقوق دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە لەدزێتییەكە، لەكاتێكدا  هێشتا نەیانتوانیوە دزێتییەكەی یەكەم ئاشكرا بكەن.

 

كەسێكی نزیك لەخاوەن دووكانەكە داوا لە فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و دەزگا ئەمنییەكانی تر دەكات، تیمێكی كار بۆ لێكۆڵینەوە لەهەردوو حاڵەتەكە پێكبهێنن و پێی وایە بەهۆی زۆری كامێرای چاودێرییەوە مەحاڵە دزەكان بتوانن خۆیان دەرباز بكەن.