بازكةيةكي كةركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 3 saet

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبازگەی چیمەن سەر رێگەی كەركوك- سلێمانی، بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار لەنێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری byd ئاشكرابوە.
 
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە پڵەس فۆڕی راگەیاند: دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەكە و بڕە پارەكەدا گرتووە، دوو سەرنشینەكەش دەستگیركراون و رەوانەی بەردەم دادوەر كراون.
 
وتیشی، پارەكە زۆر بوە و هیچ نوسراوێكی فەرمیان پێنەبوە سەبارەت بە سەرچاوەی پارەكە و هۆكاری گواستنەوەی، لەچوارچێوەی هەڵمەتی حكومەت بۆ رێگری لە گەندەڵی و بەقاچاخبردنی پارە، رێوشوێنی یاسایی لەگەڵ سەرنشینان دەگیرێتەبەر.