تەرم
plus4
berî 1 saet

ناسنامەی ئەو هاوڵاتیەی لەمردویی دۆزرایەوە

 

ئەمشەو لەگەڕەکی ( ساحە تەیەڕان )ی شاری کەرکوک، تەرمی هاوڵاتییەک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

بۆ یەکەم جار plus4 ئاشکرای دەکات؛ هاوڵاتییەکە ناوی ( عەبدەلکەریم عەبدولحەکیم ) تەمەن 67 ساڵ بوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، مردنی ئاسایی بوە و پێدەچێت چەند رۆژێک بێت مردبێت بۆیە بەهۆی بۆنەکەیەوە لەلایەن دراوسێکانەوە پۆلیسی قۆرییە ئاگادارکراوەتەوە.