باسم
plus4
berî 1 saet

عێراق چاوی لە نەوتی کەرکوکەو بەدوای کێڵگەی نوێدا دەگەڕێت

 

وەزارەتی نەوتی عێراق سەرقاڵی ئەنجامدانی لێکتێگەیشتنی نوێیە لەکەڵ هەردوو کۆمپانیای BP بەریتانی و conoco phillipsی ئەمریکی لەپێناو گەڕان بەدوای کێڵگەی نوێی نەوتی لە کەرکوک.

سەلیم رەکابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، پرۆسەکە لەقۆناغی گۆڕینەوەی زانیاری و هەڵسەنگاندنی هونەرییە لەنێوان هەردوولا دا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لێکتێگەیشتنەکە بەپلەی یەکەم تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ئەگەری هەلی دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی نوێیە لە کەرکوک، بەتایبەتی لەدەوروبەرو نێوانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک .