plus4
berî 1 saet
گومان لەئەنجامی سێ براکەی کەرکوک دەکرێت و پەروەردە هاتەدەنگ
لەسۆشیال میدیا بەڵگەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە بەڕێوەبەری ناوەندی تاقیکردنەوەی حەویجە، مامی سێ برا یەکەمەکەیە کە بە کۆنمرەی 100 دەرچوون و گومان لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامەکەیان دروست بووە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەی حەویجە ناوی ( قەیسەر حەسەن )ـــەو هیچ خزمایەتییەکی دوورو نزیکی لەگەڵ ماڵی سێ برا یەکەمەکەدا نییە.
دەشڵێت: کۆنمرەی ئەو سێ برایە بەرێکەوت نەبوە.. ساڵی رابردویش برایەکیان 100ی هێناوەتەوەو لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە خەڵات کراوە.




