بەڕێوەبەر
plus4
berî 1 saet

پەیامێک لەکەسوکاری بەڕێوەبەرە دەستگیرکراوەکەی کەرکوکەوە

 

فاخر عەباس مامۆستای ئاینی و خاڵۆزای (سەروەت خورشید) بەڕێوەبەری پێشوی ڤێتەرنەری شوان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: من لە نزیکەوە لە بارودۆخی دەزانم و چونکە ملکەچی هەندێک داواکاری نەبو بۆیە وازی لە پۆستی بەرێوبەر هێنا و خۆی گواستەوە له ناحيەی شوان بۆ قەزای دووبز بەلام هەر وازیان لێ نەهێناو ناویان خستە ناو دۆسێیەک کە ئەو لێی بێتاوانە.

دەشڵێت: پێش جەند رۆژێک خۆی دەیزانی دۆسێیەی لەسەر کراوەتەوە بەڵام چونکە لەخۆی دڵنیابوو هیچ باکی نەبوو.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە دڵنیایە ( سەروەت خورشید ) لەبەردەم دادوەرو دادگا بێتاوانی خۆی دەسەلمێنێت.

رۆژی پێنجشەممە؛ بەفەرمانی دادوەرو لەلایەن هێزێکی ئەمنی نیشتمانی عێراقەوە ( سەروەت خورشید ) بەڕێوەبەری پێشەی ڤێتەرنەری ناحیەی شوان دەستگیرکرا.