plus4
berî 3 salan
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ ی ئابی ٢٠٢٢ فەرمانگەى لێکۆڵینەوەکانى دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند : دوو کارمەندى نەخۆشخانەى گشتیى فەیحا لە پارێزگاى بەسرە، بەتۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون. بە گوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو دوو کارمەندە تەندروستییە بە ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەکە حەبى هۆشبەریان گواستووەتەوە، بەبێ ئەوەى مۆڵەتى تەندروستى گواستنەوەیان هەبووبێت.
دەستەى دەستپاکى ئاماژەى بەوەداوە، 40 پارچە حەبى هۆشبەر بەو دوو کارمەندى تەندروستى گیراون، کە لە ئەمبوڵانسەکەدا پێیان بووە و بازرگانییان پێوەکردووە .





