زێڕ
plus4
berî 3 saet

لە گەراجی ماڵێكی خزمی عەدنان جومەیلی لە تكریت دەستگیراوە بەسەر 60 كیلۆ زێڕدا

هێزێکی دەستەی دەستپاکی دەستیان بەسەر نزیکەی 60 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە کە لە ژێر زەوی گەراجی ماڵێكی خزمی عەدنان جومەیلی لە تکریت شاردرابووەوە.

میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە، لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە فراوانەی كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە ماوەی دووە رۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستیان پێكردووە و تیایدا چەندین بەرپرسی دەزگا حكومییەكان و فەرمانبەر لە پارێزگاكە دەستگیركراون، هێزێک لە دەستەی دەستپاکی لە پارێزگاكە دەستیان بەسەر نزیکەی 60 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە، كە لە ژێر زەوی گەراجی خانووی خزمێكی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزیری نەوت لە گەڕەکی "القضا‌ء" لە تکریت دەستی بەسەردا گیراوە.