plus4
berî 3 saet
بەڕێوەبەرە کوردەکەی کەرکوک دەستبەکاربوو
گۆڕانگاری لەپۆستی بەڕێوەبەری پلاندانانی دیوانی پارێزگای کەرکوک جوە بواری جێبەجێکردنەوەو کوردێک پۆستەکەی وەرگرت.
بەپێی نوسراوێکی محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک، رۆژی سێشەممە 21ی تەموزی 2026 (ئیسماعیل جەلال) وەک بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان دەستبەکار بوە دوای ئەوەی ( قاسم حافز ) دەستی لەکار هەڵگرتووە و ئەرکی ئێستاشی وەک یاریدەدری پارێزگارە بۆ کاروباری پلاندانان.




