plus4
berî 16 saet
رۆژی دوشەممە یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) بڕیاریدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەو توندو تیژیانە بکاتەوە کە یاریزانانی تیمی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ئەنجامیاندا بەرامبەر یاریزانانی تیمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاش کۆتایی هاتنی یاری نێوانیان .
بڕیاری فیفا دوای ئەو روداوانە دێت کە یاریزانانی تیمی ئەرژەنتین پاش دۆڕانی یاریەکە لە ڕێی توندو تیژیەوە رێگریان کرد لە یارایزانی تیمی ئیسپانیا لە ئاهەنگگێڕان و دەربڕینی خۆشی پاش بردنەوەی یاری کۆتایی و بەرزکردنەوەی کاسی جیهانی ٢٠٢٦.





