شێخ گەیلان
پێش ٢ ساڵ

شێخ گەیلان محەمەد فاتیح و ژمارەیەک لەخوێندکارەکانی کە نزیکەی 20 کەسیان دوو موچە بون و لەچوارچێوەی پڕۆژەی چاکسازیدا، یەکێتی موچەی حزبی بڕیون چونکە هەمویان موچەی حکومیان لەئەوقاف هەیە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: شێخ گەیلان داوایکردووە بکرێتە بەڕێوەبەری ئەوقاف و موچە حزبێکەی خۆی و هاوڕێکانی نەبڕدرێت، بەڵام لەچوارچێوەی پڕۆژەی چاکسازیدا، یەکێتی سورە لەسەر بڕینی موچەی ئەو کەسانەی دوو موچەن تاوەکو خەڵکانی دیکە سودمەندبن.

وتیشی، هەرچەندە شێخ گەیلان لەفەیسبوک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لەروی حزبی و سیاسیەوە سەربەخۆیی هەڵبژاردووە، بەڵام بەرانبەر پێدانی کۆمەڵێک ئیمتیازات پەیوەندی بە پارتیەوە کردووە

 

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏٣‏ كەس‏ و ‏دەق‏‏ بێت