plus4
berî 1 roj
نوسینگەی رۆژنامەوانی رێبوار تەها لەبارەی کۆبونەوەکەوە بڵاویکردووەتەوە:
رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە کۆمەڵێک دۆسیەی پەیوەست بە کارگێڕی ناوخۆیی و ڕێگاکانی پەرەپێدانی کاری دامەزراوەیی کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی هاوبەش بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیانی پارێزگاکە و تێپەڕاندنی ئاستەنگە کارگێڕییەکان.





