ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
بەسەرپەرشتی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق؛ (48) ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاری و کاری هاوبەش، لە نێوان کەرتە جیاوازەکانی گشتی و تایبەت لە عێراق و ئەمریکا واژۆ کرا.
ڕێککەوتنەکان لەنێوان وەزارەتەکانی نەوت و کارەبای عێراق بوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی؛ ئێکسۆن مۆبیل، کەی بی ئاڕ (KBR)، جی ئی ڤێرنۆڤا، شێڵ، هالیبێرتۆن.
هەروەک ڕێککەوتنی خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینک و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن ئەنجامدرا لەگەڵ ڕێککەوتنێکی دیکەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای هالیبێرتۆن.
هاوکات یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان کیزلایت بۆ تەکنەلۆژیا و کەرتی تایبەتی عێراقی واژۆ کرا.
رێککەوتنیش کراوە لەگەڵ کۆمپانیای پێپسی کۆ، و ژمارەیەک کۆمپانیای تر سەبارەت بە ڕاکێشانی هێڵەکانی بۆری گواستنەوەی نەوت بۆ سەر دەریای ناوەڕاست لە ڕێگەی بانیاسەوە، لەگەڵ ڕێککەوتنی هاوبەشی لە بواری پەروەردە و فێرکردن، و ڕێککەوتنی نێوان کەرتی تایبەت لە بواری دابینکردن و دروستکردنی دەرمان لەخۆدەگرێت.
ڕێککەوتن و یاداشتەکان هاوبەشی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای کەی بی ئاڕ (KBR) و یو ئۆ پی (UOP)، و لەگەڵ کۆمپانیای پۆلاریس، کۆمەڵەی ئەندازیارانی وزە (AEE)، و کۆمپانیای PPTA ی پێشەنگ لە بواری تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان، لەگەڵ دوو ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای فریتو لای بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی، و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا پسپۆڕەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازیدا لەخۆگرتووە.
سەرچاوە: وەزارەتی نەوتی عێراق




